31 Oct پۆدکاستی کۆرۆنا بە سێزدە زمانی جیاواز لە لایەن LAF
پۆدکاستی کۆڕۆنا کە لە لایەن LAF بە سێزدە زمانی جیاواز بڵاو کراوەتەوە.
ئیدارەی کاروباری پەنابەران لە بەرلین هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە مانگی مارسی 2020ەوە بە رێگەی پۆدکاستەوە زانیاری بە زمانەکانی جۆراوجۆر لە شوێنی حاوانەوەی پەنابەران بڵاو کردەوە. لە ئێستاش دا لەگەڵ هاتنی شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا ئەو پۆدکاستانە لەگەڵهەندێک زانیاری نوێتر و چۆنییەتی هەڵس و کەوت کردن لەسەر ئەم مژارە بە سێزدە زمان دەخرێتە بەر دەستتان.
بەرپرسی LAF ئەکەلساندێر شتراسمیەر دەڵێت: ” ئەو پۆدکاستانە تەنیا بۆ پەنابەران و شوێنی مانەوەیان لە بەرلین نییە بەڵکوو ئەو زانیارییانە دەتوانن لە بەشەکانی دیکەی ئاڵمانیش و بۆ کەسانی دیکەش هەر بەکار بهێندرێن. لەگەڵ ئەوەش دا کە لە کەمپی پەنابەران هەری زۆرتر بە زمانەکانی عەڕەبی، فارسیم تورکی، روسی و ڤێتنامی قسە دەکریت لەگەڵ ئەوەشدا بە زمانەکانی تیگرینی، کوردی/کرمانجی و سوماڵی لەبەر دەستدا هەیە.
وەک وتەبێژی بەشی فەنی و هەروەها رادەربرین لە بوارە پێشکەوتنەکان لەسەر پەتای کۆرۆنا لە راینیکێندۆرفی بەرلین دوکتۆر پاتریل لارشاید بەرپرسە. بەڕێزیان پێش لە هەر شت بەرپرسی بەسی عفونی لە بەرلینە. ئەو دەڵێت: من پێم وایە زانیارییەکان بە چەندین زمان زۆر گرینگن. رەوشی تایبەتی شوێنی مانەوەی پەنابەران بە تایبەت لە کەمپەکان کە خەڵک زۆر ناتوانن لە یەک دوور بکەون، پێویستی بە ئاگالێبوونێکی تایبەت هەیە.
لە پێشنیارەکانم زۆرتر رووی قسەم لە قوتابییەکانە. ئەوان دەبێ بزانن کە بە لەبەرچاو گرتنی خاڵەکانی تەندروستی و رادەی دووری لە یەکتر دەتوانن قوتانییەکان بچنەوە قوتابخانە.
پۆدکاستەکان لە سەر ئەو لینکە, https://www.berlin.de/laf/leistungen/gesundheit/infektionsschutz/ ە بەردەستدانە. ئەو لینکە هەروەها دەتوانێ بە رێگەی سێرویسەکانی تلگرام و واتساپ و بەو زمانەی داخوازتان بۆ کەسانی دیکە بنێردرێت.